ھاوکاری 2 ھەزار و 472 ئاوارە و منداڵ و خاوەن پێداویستی تایبەت کرا
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣/٥/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە دیبەگە چەندین چالاکییان بەڕێوەبرد و لە چالاکییەکاندا ١٧٢٧ خێزان و ٨8 منداڵ ھاوکاری خۆراکییان بۆ دابین کرا.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی پارسێلی خۆراکی بۆ ١٧٢٧ خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی کامپەکانی دیگەیە دابین کرد، ھەروەھا ١٦٦ قوتووی شیری بە ھەماھەنگی رێکخراوی IRCS بۆ ٨٨ منداڵی ساوای ئاوارە دابەشکرد.
ھاوکات دوێنێ 2/5/2017 دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە درێژەی کاروچالاکییەکانی بە ھەماھەنگی unicef ٦٣٠ پێداویستی خاوێنکەرەوە بۆ گوندی شیرینی شارەدێی زومار دابین کرا.
ھەروەھا دوێنێ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمەریکی لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن و پێدانی رێنمایی تەندروستی بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت سمینارییان بەڕێوەبرد و لە کۆتایی سمینارەکانیشدا ویلچەیر بۆ بەشداربووانی سمینارەکە لە چەمچەماڵ دابەش کرا.
باسنيوز
