بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تاوتوێ كشانه‌وه‌ له‌ حكوومه‌تی خۆجێی سلێمانی ده‌كات

 بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تاوتوێ كشانه‌وه‌ له‌ حكوومه‌تی خۆجێی سلێمانی ده‌كات
به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تاوتوێی كشانه‌وه‌ له‌ حكوومه‌تی خۆجێی سلێمانی ده‌كات.

ئه‌مڕۆ ٣\٥\٢٠١٧ له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی باڵای ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌، بۆ تاوتوێكردنی ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌كه‌ی سه‌ردار قادر، پارێزگاری سلێمانی و كشانه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی خۆجێی سلێمانی، كۆبوونه‌ته‌وه‌.
كوێستان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، رایگه‌یاند: "ئه‌و پرسه‌ له‌ده‌ست جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ و ئه‌وان ده‌بێت له‌و باره‌وه‌ بڕیار بده‌ن".

هاوكات په‌یام ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی ژووری په‌رله‌مان و حكوومه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، گوتی: "گۆڕان بڕیاری خۆی ده‌دات، به‌ڵام له‌ كۆبوونه‌وه‌ی جڤات ده‌رده‌كه‌وێت".











باسنیوز
Top