فازڵ میرانی: پارتی لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەمانە بەڵام نەک بەو سەرۆکایەتییەی ئێستا
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەکەی، ئەمڕۆ چوارشەممە 3/5/2017 فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە میانی پێشوازیکردنی لە کین گرۆس، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە داوە: ”گەلی کوردستان مافی خۆیەتی ھەنگاو بنێت و ئامادەکاری بکات بۆ ڕیفراندۆم و مافی چارەنووس، دوور لە توندوتیژی کە ئەمەش مافێکی سرووشتیی ھەموو گەلێکە و بە پشتبەستن بە یاساکانی نێودەوڵەتی و پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ، ئێمەی کورد وەکو ھەموو گەلێک مافی چارەنووس بە مافێکی ڕەوای خۆمان دەزانین وەک ھەموو گەلانی دونیا، ئەمەش نابێتە ھەڕەشە لەسەر بەرژەوەندیی ھیچ وڵاتێک، بەڵکو دەبێتە چارەسەری زۆر کێشە و خۆشگوزەرانیی گەلانی ناوچەکە“.
هاوکات سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی جەختی لەوە کردەوە کە پارتی لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکاندا بووە، بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان بێت بە کاراکردنەوەی پەرلەمانیشەوە، بەڵام: ”نەک بەم دەستەی سەرۆکایەتییەی ئێستا“.
باسنيوز
