شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان چەکدارانی حەشدی شەعبی و داعش لە سنووری خانەقین ڕوویدا

 شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان چەکدارانی حەشدی شەعبی و داعش لە سنووری خانەقین ڕوویدا
بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە خانەقین ڕای گەیاند کە دوێنێ شەو، شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی حەشدی شەعبی و داعش لە سنووری نەفتخانەی خانەقین ڕووی دا.

شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند: "کاتژمێر 10:45 خولەکی دوێنێ شەو 2/5/2017 چەکدارانی داعش لە بازگەی زەلاو، کە دەکەوێتە نێوان نەفتخانەی خانەقین و گوندی کانی ماسی لە چەکدارانی حەشدی شەعبیان داوە، بەو ھۆیەوە سێ چەکداری حەشدی شەعبی برینداربوون، بەڵام زەرەر و زیانەکانی داعش تا ئێستا نەزانراوە".

بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی، ئەوەشی خستەڕوو: "ناوچەی نەدا کە ڕووبەرێکی بەرفراوانی لەو سنوورەدا ھەیە، یەکێک لە عەشیرەتە گەورەکانی سوننەی تێدایە، پێشتر ھاوکاری ڕێکخراوی قایدەیان کردووە، بەڵام ئێستا بوونەتە پەناگەیەکی باش بۆ چەکەدارانی داعش، ھاوکات کەلوپەل و پێداویستی تەواویان لەبەر دەستدایە، ناوە ناوە بۆسە بۆ بازگەکان دادەنێن، بەو ھۆیەشەوە پێکدادن ڕوودەدات".

















باسنیوز
Top