عەمید سەرحەد قادر: لە کەرکووک تیرۆریست گیراوە کە پلەی لە وەزیر گەورەتر بووە

 عەمید سەرحەد قادر: لە کەرکووک تیرۆریست گیراوە کە پلەی لە وەزیر گەورەتر بووە
بەرێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی شاری کەرکووک، ئاماژە بەوە دەکات خەڵێکی زۆری داعش لە کەرکووک دەستگیر کراون کە کەسانی وایان تێدابووە پلەیان زۆر بەرز بووە.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکووک، رایگەیاند: "لە کەرکووک ژمارەیەکی زۆری تیرۆریست دەستگیر کراون، بەشێکیان لەلایەن پێشمەرگەوە، بەشێکیان لەلایەن پۆلیس و ئاسایشی شارەکەوە گیراون، ھەندێک لە گیراوەکان زۆر ترسناکن، کەسی وا گیراوە کە پلەی لە وەزیر گەورەتر بووە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکووک، ئەوەشی روون کردەوە: "ئێستاش دەزگا ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لەو تیرۆریستانە، بەشێکیان لە رێگای ئاوارەکانەوە ھاتوونەتە ناوشاری کەرکووک و بەشێکیان شانەی نووستوو بوون".

ئاشکراشی کرد: "ئەمنییەتی ناوچەکەکە دەبێت بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، چونکە دەوروبەری کەرکووک ئاگری داعشە".






باسنیوز
Top