عەمید سەرحەد قادر: لە کەرکووک تیرۆریست گیراوە کە پلەی لە وەزیر گەورەتر بووە
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکووک، رایگەیاند: "لە کەرکووک ژمارەیەکی زۆری تیرۆریست دەستگیر کراون، بەشێکیان لەلایەن پێشمەرگەوە، بەشێکیان لەلایەن پۆلیس و ئاسایشی شارەکەوە گیراون، ھەندێک لە گیراوەکان زۆر ترسناکن، کەسی وا گیراوە کە پلەی لە وەزیر گەورەتر بووە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکووک، ئەوەشی روون کردەوە: "ئێستاش دەزگا ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لەو تیرۆریستانە، بەشێکیان لە رێگای ئاوارەکانەوە ھاتوونەتە ناوشاری کەرکووک و بەشێکیان شانەی نووستوو بوون".
ئاشکراشی کرد: "ئەمنییەتی ناوچەکەکە دەبێت بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، چونکە دەوروبەری کەرکووک ئاگری داعشە".
باسنیوز
