نۆڕینگە تایبەتییەکەی مەلا عەلی کەڵەک دادەخرێت

نۆڕینگە تایبەتییەکەی مەلا عەلی کەڵەک دادەخرێت
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو، مەلا عەلی کەڵەک, لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا، ئێستا نۆڕینگەکەشی داخراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/5/2017، ماڵپەڕی (کوردستان 24) چەند وێنەیەکی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو مەلا عەلی کەڵەک لە لایەن پۆلیسی دھۆکەوە دەستگیر کرا، ئێستا نۆڕینگە تایبەتییەکەشی داخراوە، ڕۆژانەش ھاووڵاتییان سەردانی ئەو نۆڕینگەیان دەکرد.

ھێما بۆ ئەوەش کراوە، کە تا ئێستا مەلا عەلی ئازاد نەکراوە و ھیچ لایەنێکی فەرمیش ئاشکرای نەکردووە، کە بۆچی لە درەنگانی شەوی ڕابردوودا، دەستگیر کرا.

مەلا عەلی پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە ئەمە یەکەمجار نییە دەستگیر دەکرێت و پێشتر 65 جار بەھۆی سکاڵای وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، چووەتە بەردەم دادگا.







باسنيوز
Top