چەکدارانی پەکەکە ئاڵای عێراق لەسەر ئۆتۆمبێل و بارەگاکانی بەرز دەکەنەوە

چەکدارانی پەکەکە ئاڵای عێراق لەسەر ئۆتۆمبێل و  بارەگاکانی بەرز دەکەنەوە
چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ترسی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەچنە ناو باڵەخانە بێ ئاڵاکان.



وەیسی نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی شاری شنگال راگەیاند، چەکدارانی پەکەکە ئاڵای عێراقیان لەسەر بارەگاکانی خۆیان لە شارەکە بەرز کردووەتەوە.



وەیسی نایف هەروەها رایگەیاند، کە چەکدارەکانی پەکەکە لە ترسی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، لە بارەگاکانی خۆیان نامێننەوە و دەچنە ناو باڵەخانە بێ ئالاکان و ژیانی خەڵکی دەخەنە مەترسییەوە.



سەرۆکی ئەنجومەنی شاری شنگال ئاماژەی بەوەش کرد، کە لەو باوەڕە دایە ”گۆڕانکاریی نوێ لە شنگال روودەدات“، چونکە خەڵکی شارەکە گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی، پێویستە پەکەکە بەهەر شێوەیەک بێت ناوچەکە چۆڵ بکات.



دوای رزگارکردنەوەی شاری شنگال و دەوروبەری لەلایەن هێزی پێشمەرگە و بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ساڵی 2015، ژمارەیەک چەکداری پەکەکە لە ناوچەکە جێگیر بوون و کێشە بۆ هاووڵاتییان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە دروست دەکەن.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەسهێنان و شکستی سوپای عێراق، چە







باسنیوز
Top