هێمن هه‌ورامى : چی دیكه داهاتووى هه‌رێمى كوردستان ناسپێردرێته ده‌ست قه‌ده‌ر
هێمن هه‌ورامى، یاریده‌ده‌رى مه‌سعود بارزانى، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى 5ى 2017، له میانى سیمینارێكدا له له‌نده‌نى پایته‌ختی به‌ریتانیا ڕای گه‌یاند :" چی دیكه ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان به قه‌ده‌ر ناسپێرین، چونكه مێژووى ژیانى سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیمان ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه، نابێت وه‌ك ڕابردوو بین".
سیمیناره‌كه كه له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان بوو، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه ڕێكخرا و هاوكات ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی حكوومى و ئه‌كادیمى ناسراو و ڕۆژنامه‌نوسانی دیارى به‌ریتانیا تێیدا ئاماده‌بوون.
یاریده‌ده‌رى بارزانى ، گوتیشی :" په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌مانكاتدا له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دیالۆگ ده‌كه‌ین، چونكه سه‌رۆك بارزانى ئه‌م ڕێگایه به ڕێگاى چاره‌سه‌ر ده‌زانێت، هه‌م بۆ ئه‌هوه‌نكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه، هه‌م بۆ سه‌روه‌رى گه‌لان له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش نابێت بچێته بابی سیاسه‌تێك كه به سیاسه‌تى دژ به‌گه‌لانى دیكه‌ى ناوچه‌كه و ڵاتى دراوسێ ته‌ماشا بكرێت، چونكه ئه‌وه مافێكى مێژووى گه‌لى كورده، ئێستاش پێویسته ئه‌و مافه وه‌ربگرینه‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه سه‌ربه‌خۆیى كۆردستان ته‌نیا كارى حزبێك نییه، به‌ڵكوو ده‌بێت به هه‌موومان كار بۆ ئه‌و ئامانجه بكه‌ین، هه‌ر بۆیه هه‌رێمى كوردستان ڕێگاى ئاشتی بۆ ئه‌م پرسه هه‌ڵبژاردووه، گوتیشی :" تاكه شتێك كه گرنگ بێت بۆ ئێمه، به‌ده‌ست هێنانى مافى نه‌ته‌وه‌كه‌مانه، مافی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كیش پێشێل ناكه‌ین، هێوادریشین وڵاتانى ناوچه‌كه لێمان تێبگه‌ن".
bas news-
