داوای دووبارە دەستگیركردنەوەی په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په دەكرێت
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی هه‌ده‌په دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن دادگاوه ئازاد كرا، داواكاری گشتیی ئامه‌د له دادگای ته‌میز تانه‌ی له بڕیاره‌كه دا و داوای كرد دووباره ده‌ستگیر بكرێته‌وه، چونكه سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه.
نورسه‌ل ئایدۆغان ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په له‌سه‌ر شاری ئامه‌د، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی 11ی پار له لایه‌ن دادگاوه بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو، ماوه‌ی 101 رۆژ له زیندان مایه‌وه، له 21ی نیسانی مانگی رابردوو له لایه‌ن دادگاوه بڕیاری ئازادكردنی بۆ ده‌رچوو.
نورسه‌ك به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی 14 جار پروپاگنده‌ی بۆ په‌كه‌كه كردووه، هه‌روه‌ها 2 جاریش لایه‌نگری كردوون، خه‌ڵكیشی هان داوه تا بچنه ناو په‌كه‌كەوه، بۆیه داواكاری گشتی داوای كردبوو بۆ ماوه‌ی 103 ساڵ زیندانی بكرێت. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه كه‌موكورتی تێدا بووه، بۆیه دوای 101 رۆژ زیندانیكردن ئازاد كرا.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی (دۆغان خه‌به‌ر)، داواكاری گشتیی ئامه‌د تانه‌ی له بڕیاری ئازادكردنی نورسه‌ل داوه و له دادگای ته‌میز داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی كردووه، دەڵێ ئه‌ندامبوونی ئه‌و له په‌كه‌كه ئاشكرایه و نابێت ئازاد بكرێت.
bas news-
