دهۆك.. له مانگى نیسان یه‌ك ملیار و 400 ملیۆن دینار زیان به‌ر هاووڵاتیان كه‌وتووه
ڕائید بێوار عه‌بدولعه‌زیز، گوته‌بێژى به‌رێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى به‌رگرى شارستانى دهۆك ڕاگه‌یاند :" له مانگى نیسانى ڕابردوو له سنوورى پارێزگاى دهۆك 47 ڕووداوى جیاجیا له به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌مان تۆماركراوه".
ڕونیكرده‌وه، له ئه‌نجامى ئه‌و ڕووداوانه 10 كه‌س بوونه‌ته قوربانیی ، ئه‌مه جگه له زیانێكى زۆرى مادییش.
گوتیشی :" له‌و ڕووداوانه‌دا، دوو كه‌س به هۆى سووتانه‌وه گیانیان له ده‌ست دا و كه‌سێكى دیكه‌ش خنكاوه و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش به شێوه‌ى جۆراجۆر بریندار بوون.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه له مانگى ڕابردوودا ڕووداوێكى ئاگركه‌وتنه‌وه له بازارى چه‌لێ له ناو شارى دهۆك ڕوویدا و به بڕى یه‌ك ملیار و 400 ملیۆن دینارى عراقى زیانى مادى به‌ر هاوولاتیان كه‌تووه.
bas news-
