بانگه‌وازێك له په‌رله‌مانى عێراقه‌وه بۆ خوازیارانى خوێندنى باڵا
لیژنه‌ى خوێندنى باڵاى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر زارى ئه‌ندامێكى كوردییه‌وه، بانگه‌وازێك بۆ خوازیارانى خوێندنى باڵا له هه‌رێمى كوردستان، ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
د. فه‌رهاد قادر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى خوێندنى باڵاى په‌رله‌مانى عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه بانگه‌وازێكه بۆ خوازیارانى خوێندنى باڵا، ڕای گه‌یاند :" وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لەمڕۆوە دەرگای پێشکەشکردنی بۆ کێبڕکێ کردن لەسەر (۸۷۸۱) کورسی خوێندنی باڵا ( دبلۆمی باڵا ۱۲٠٦ کورسی، ماستەر ٥٤۳۸ کورسی، دکتۆرا ۲۱۳۷ کورسی ) ده‌كاته‌وه.
داواش ده‌كات، هەر کەسێک خوازیارى به‌رده‌وامى بدات به خوێندنى باڵاى، ئەتوانێت لە رێگەی ئەم ماڵه‌په‌ره ئەلکترۆنییەوە داوا پێشکەش بکات (adm.rdd.edu.iq).
ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، كه تا ڕێكه‌وتى 4ى6ى 2017 پێشکەشکردن بەردەوام دەبێت.
bas news-
