رانیە.. بڕە پارەیەک دەدرێتە ئەو قوتابخانەی کە فرۆشگایان نییە

رانیە.. بڕە پارەیەک دەدرێتە ئەو قوتابخانەی کە فرۆشگایان نییە
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەروەردەی شاری رانیە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ھاوکاری ئەو قوتابخانە دەکرێت کە فرۆشگایان نییە، بەڵام ئەمساڵ بڕە پارەی ساڵانە، بە ھیچ باخچەیەکی ساوایان نادرێت.



یوسف ناودەشتی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەروەردەی شاری رانیە "ھەر ناوەندێکی خوێندن فرۆشگای نەبێت، لەبەرامبەردا لەو داھاتەی پەروەردە دەستی دەکەوێت، بڕە پارەیەکی بۆ خەرجی کاروبار و چالاکی و پێداویستیەکانی ڕۆژانەی قوتابخانەکە پێ دەدرێت".



بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەروەردەی شاری رانیە، ئەوەشی خستەڕوو: "بەپێی ڕێنمایی و بڕیارێکمان، ئەمساڵی خوێندن بەھۆی ئەوەی باخچەکانی منداڵان مانگانە بڕە پارەیەک لە منداڵان وەردەگرن و دەتوانن پێداویستیەکانیان پێ دابین بکەن، بۆیە ئەم پڕە پارەیە بەوان نادرێت".



گوتیشی: "ھاوکارییەکە بەپێی ژمارەی قوتابیان دەدرێتە قوتابخانەکان، ھەر ناوەندێکی خوێندن کە ئەو مەرج و ڕێنماییانەی دەیگرێتەوە کە دەتوانێت ھەفتەی داھاتوو سەردانی پەوەردەی ڕانیە بکات بەمەبەستی وەرگرتنی ھاوکارییەکە".
bas news-
Top