ئه‌نجوومه‌نی لۆرده‌كانی بەریتانیا: كورده‌كانی عێراق دۆستی به نرخن
له راپۆرتی كۆمسیۆنه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشبینی ناكرێن، هه‌روه‌ها پێشنیار كراوه بۆ حكوومه‌تی بەریتانیا دان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا بنێت بۆ خێراكردنی قۆناخی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا.
له ده‌قی راپۆرته‌كه‌دا له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نووسراوه "كورده‌كانی عێراق دۆستی به نرخن و بەریتانیا پێویسته له ڕووی داراییه‌وه هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێم و له ڕووی سه‌ربازیشه‌وه هاوكاریی پێشمه‌رگه بكات، به‌ڵام پێویسته بەریتانیا پشتگیری هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردانی عێراق نه‌كات".
هه‌روه‌ها له راپۆرتەكه‌دا داوای زیادكردنی هه‌وڵه‌كانی بەریتانیا له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا و پشتگیریكردنی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران كراوه.
له‌باره‌ی یه‌مه‌نیشه‌وه راپۆرته‌كه داوای توندكردنی هه‌ڵوێسته‌كان دژی سعوودیه ده‌كات و داوای وایە، ئه‌گه‌ر پێویست بكات فرۆشی چه‌ك به‌و وڵاته هه‌ڵبپه‌سێردرێت.
bas news-
