دوكان.. پێنج بۆمبه نه‌ته‌قیوه‌كه‌ى گوندى نۆڵچكه پووچه‌ڵ كرانه‌وه
محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى بنگردى سه‌ر به شارى دوكان،:" ئه‌و پێنج بۆمبه، له سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى به‌عسدا به گوندی نۆڵچكه‌ى سنوورى شاره‌دێى بنگرد دا نراون و نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه، مانه‌وه‌شیان به‌و شێوه‌یه مه‌ترسى بۆ هاوڵاتیانى سنووره‌كه درووست كردبوو".
گوتیشى :" دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ده‌زگاى گشتى كاروبارى مین و تیمى ئه‌ندازیاریى ته‌قه‌مه‌نى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پشكنینیان بۆ كرا، ئه‌مڕۆ له‌كاتى هێنانه ده‌ره‌وه‌یان ده‌ركه‌وت كه چوار له بۆمبه‌كان له ژێر زه‌وى ته‌قیونه‌ته‌وه، ئه‌وى دیكه‌ش له شوێنێكى گونجاو‌دا ته‌قێنرایه‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد، كه خۆشبه‌ختانه پڕۆسه‌كه بێ زیان كۆتایى هات و هاووڵاتیانى سنووره‌كه‌ش له مه‌ترسى ئه‌و بۆمبانه ڕزگاریان بوو كه ماوه‌ى 30 ساڵه بووه به جێى مه‌ترسییان، به‌تایبه‌ت كه باس له‌وه ده‌كرا بۆمبی كیمیاوین.
bas news-
