ئه‌كره‌م شه‌ریف: پێویسته سه‌ردار قادر له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى پارێزگاى سلێمانى ڕوونكردنه‌وه بدات
ئه‌كره‌م شه‌ریف، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌لێدوانێكدا ده‌رباره‌ى بودجه‌ى سلێمانى كه پارێزگاره ده‌ست له‌كار كێشاوه‌كه به هۆكارێكى زانیوه بۆ ئه‌وه‌ى پۆسته‌كه‌ى جێبهێڵێت، به(باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند : " بودجه‌ی پارێزگای سلێمانی په‌یوه‌ندی به‌خودی پارێزگاره‌وه هه‌یه، بۆیه من ئاگادارى بودجه‌ی پارێزگای سلێمانی نیم".
گوتیشی:" به‌پێی یاسایی ژماره 3ى- تایبه‌ت به‌ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى كوردستان، ئه‌و پاره‌یه‌ی كاتێك حكومه‌ت له بودجه‌ی گشتی بۆ پارێزگاكانى دابین ده‌كات، پێویسته ته‌نها خودی پارێزگار مامه‌ڵه‌ى فه‌رمى به‌و پاره‌یه‌وه بكات، به‌و مانایه‌ی ته‌واوی پاره‌كه له پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریدا خه‌رج بكات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد:" ئه‌و داهاته‌نه‌ی له ئه‌نجامی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كاندا هه‌یه یاخود دێته پارێزگاوه، ده‌بێت ئه‌و داهاته‌ش ته‌نها له به‌رده‌ستی پارێزگاردا بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داهاته‌كانی فرشتن و به‌كرێدانی موڵكی گشتی به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی حكوومه‌تى هه‌رێم، جارێكی دیكه ده‌بێت ئه‌و پاره‌یه‌ش له به‌رده‌ستی پارێگاردا بێت".
زیاتر ڕوونى كرده‌وه، كه بودجه‌ی په‌ره‌پێدان و داهاتی نه‌وت یان پترۆدۆلار، پێویسته هه‌موو ئه‌وانه له‌ژێر ده‌ستی پارێزگاردا بێت، گوتیشی :" تائێستا نازانم پارێزگار ئاگادارى بودجه‌ى سلێمانى بووه یان ئاگادار نه‌بووه، بۆیه پارێزگار خۆی ده‌توانێت ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست بدات ده‌رباره‌ی بودجه‌ی سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا بودجه‌ی گشتی له به‌رده‌ستی پارێزگار بووه یان پارێزگار ئاگای لێى نه‌بووه"
bas news-
