لە دوو مانگدا ئاسایشی کەرکووک ٩٠ تیرۆریست و تاوانبار و گومانلێکراوی دەستگیر کردووە
نه‌قیب (فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لى)، به‌رێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى ئاسایشى كه‌ركووك، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: ''له درێژه‌ى كار و چالاكییه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان و به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هێزى پیشمه‌رگه‌ى كوردستان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و له‌سه‌ر زانیاریى هاووڵاتییانى خوشه‌ویستى شارى كه‌ركووك، هیزهكانمان له (2017/3/1 تا 2017/5/1) توانیان (90) تیرۆریست و تاوانبار و گومانلێگراو له سنوورى پاریزگاى كه‌ركووك ده‌ستگیر بكه‌ن.''
نه‌قیب( فه‌رهاد) گوتیشى: ''جورى تاوان و مادده‌ى یاسایى و ژماره‌ى ده‌ستگیراوان، به‌م شیوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌یه:
1- (29) تیرۆریست به‌پێى مادده‌ى (4ی ئیرهاب)،
2 - گومانلیكراو (32) كه‌س،
3 - دزى (4) کەس، بە پێی ماددەی (443)،
4 - مادده‌ى هۆشبه‌ر (3) تاوانبار،
5 - شه‌ڕ (10) تاوانبار به پێى مادده‌ى (413)،
6 - هه‌ڵهاتووى به‌ندیخانه (1) کەس،
7 - هه‌ڕه‌شه (1) کەس به پێى مادده‌ى (430)،
8 - ڕفاندن (2) به پێى مادده‌ى (421)،
9 - سه‌رپێچیى یاسایى (8) کەس به پێى مادده‌ى (240) .
kdp-
