ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ستراتیژیه‌تى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى په‌سه‌ند کرد
سه‌ره‌تا به‌پێى به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه، (د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له هه‌رێمى كوردستان، ڕاپۆرتى ستراتیژیه‌تى نیشتمانیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرد كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى وهزارهییهوه ئاماده كراوه.
بۆ یه‌كه‌م جاره ستراتیژیه‌تێكى له‌و شێوه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كى هاوبه‌شى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ئاماده كراوه كه له ئاستى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و داوكارى گشتى و ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى و دیوانى چاودێریى دارایى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌ژێر سه‌رپه‌ره‌شتى ڕێكخراوى (وێستمینسترى به‌ریتانى بۆ دیموكراسى) دابڕێژرێت كه ڕێخكراوێكى نێوده‌وڵه‌تییه و له‌پێناو په‌ره‌پێدانى نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى له جیهان كار ده‌كات.
له‌م ستراتیژییه‌دا میكانیزمه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر چوار ئاستى سه‌ره‌كى داڕێژراوه، كه بریتین له خۆپاراستن و ڕێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵى، سه‌روه‌ریى یاسا، هۆشیارى و ڕاهێنان و هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى نێوان لایه‌نه پهیوهدارهكان له‌نێوان خۆیاندا و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نیش. ئه‌م ستراتیژییه بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵه و پاشكۆكانى پلانى جێبه‌جێكردن و چاودێریكردن و ههڵهسنگاندنیش له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ستراتیژییه‌كه‌ى په‌سه‌ند كرد و پایه‌ندبوونى خۆى به سه‌ركه‌وتنى جێبه‌جێكردنى ستراتیژییه‌كه دووپات كرده‌وه. ئینجا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران به ناوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه سوپاسى به‌ڕێز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى و تیمى هاوكارى كرد و له‌باره‌ى ستراتیژییهكهوه گوتى: دواى ده‌ستبه‌كاربوونى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له هه‌رێمى كوردستان، بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌م ستراتیژییه به شێوه‌یه‌كى دامه‌زراوه‌یى ئاماده بكرێت كه ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌كییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تیایدا به‌شدارن. هه‌روه‌ها قۆناغه‌كانى جێبه‌جێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى به گرنگ وه‌سف كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه له‌م ستراتیژییه‌دا، پڕۆژه‌كانى پێشووى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى یه‌كخراون.
له بڕگه‌ى دووه‌مى به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (د. پشتیوان سادق) وه‌زیرى په‌روه‌رده، دوو ڕاپۆرتى پێشكه‌ش كرد. له ڕاپۆرتى یه‌كه‌مدا باسى له پلانى چۆنیه‌تیى به‌ره‌وپێشبردنى خوێندنى پیشه‌یى و چۆنیه‌تیى دروستكردنى پردێكى په‌یوه‌ندى له‌نێوان بازاڕ و خوێندنى پیشه‌ییدا كرد، هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وى ناوخۆى قوتابخانه‌كانى فێركردنى پیشه‌یى له هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه به هاوكاریى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و ڕ‌ۆشنبیرى "یوونسكۆ"، له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى كه‌رتى گشتى له عیراقدا، ئاماده كراوه.
سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك به ناوى خۆیان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه ده‌ستخۆشییان له وه‌زیر و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كرد. هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران گرنگیى خوێندنى پیشه‌یى و پێگه‌یاندنى كادیرى پیشه‌یى به‌پێى پیداویستییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و داواى كرد نه‌خشه‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌و پلانه ئاماده بكرێت. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه پێویستى به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه.
له ڕاپۆرتى دووه‌مدا وه‌زیرى په‌روه‌رده به شێوه‌یه‌كى گشتى باسى له بارودۆخى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان كرد. تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌مساڵ ساڵێكى قورس بوو بۆ پرۆسه‌ى په‌روه‌رده به هۆى بایكۆت و ده‌وامنه‌كردنى چه‌ند شوێنێكه‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له كۆتاییدا وه‌زاره‌ت توانى له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا مامه‌ڵه بكات و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، ئێستاش به جۆش و خرۆشه‌وه ده‌وام به‌رده‌وامه و هه‌موو تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان به یه‌كگرتوویى له كاتى خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێن.
له ڕاپۆرته‌كه‌یدا وه‌زیرى په‌روه‌رده ئامارێكى خسته ڕوو، تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه دا كه (٥٢٧٥) بیناى قوتابخانه له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، جگه له قوتابیانى ئاواره (١٧٠٦٥٠٩) قوتابى له هه‌رێمى كوردستان و (١٦٢٦٧٣) و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رى په‌روه‌رده‌یى هه‌یه. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى دێنه به‌رده‌م وه‌زاره‌ت و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و پلانى وه‌زاره‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، تا كاریگه‌ریى خراپیان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى په‌روه‌رده نه‌بێت.
دواتر ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان چه‌ندین سه‌رنج و تێبینییان ده‌رباره‌ى ڕاپۆرته‌كه خسته ڕوو. له كۆتاییدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران بۆردى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له هه‌رێمى كوردستان ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كۆ ببێته‌وه و به وردى له بابه‌ته‌كه بكۆڵێته‌وه، تا پلانێك بۆ چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى بوراى په‌روه‌رده ئاماده بكه‌ن.
kdp-
