پەکەکە پەلاماری نووسینگەیەکی ئەنەکەسەی دا و سێ کەس لە ئەندامەکانیشی دەستگیر کرد

 	 پەکەکە پەلاماری نووسینگەیەکی ئەنەکەسەی دا و سێ کەس لە ئەندامەکانیشی دەستگیر کرد
چالاکێکی سیاسی ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ئاسایشی پەکەکە دەستی بەسەر نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد- سووریا لە باژێری (جل ئاغا)دا گرت و نووسینگەکەی داخست.

(عەلی ئەلمووسا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''پەکەکە پەلاماری نووسینەگەیەکی ئەنەکەسەی دا و سێ ئەندامی ئەنەکەسە، کە بریتین لە سەرۆکی ئەنجومەنی خۆجێی (عەبدولغەفار محەمەد) و دوو لە ئەندامان (عەلی فەرسۆ و فواز محەمەد) دەستبەسەر کران و بردیاننە جێگایەکی نادیار و چارەنووسیان نادیارە.''

(عەلی ئەلمووسا) گوتیشی: ''پێشتریش لە لایەن پەکەکەوە چەندین بارەگا دەستبەسەر کران، بەڵام بەپێی بریارێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد- سووریا جاریکی تر کرانەوە.''
kdp-
Top