كاتژمێره‌كانى پێدانی كاره‌با بۆ ئه‌م مانگه زیاد ده‌بێت
حسێن حه‌مد، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنى كاره‌باى هه‌ولێر ڕاى گه‌یاند: "كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌با به‌رده‌وام له گۆڕانكاریدا ده‌بێت، له‌و شوێنانه‌ى كه گرفتى پێدانى كاره‌بامان نه‌بیت، نزیكه‌ى 16 تا 17 كاتژمێر كاره‌بایان له‌م مانگه‌دا پێده‌درێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه نییه پێدانى كاره‌با به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بیت، چونكه هه‌رچه‌نده پله‌كانى گه‌رما به‌رز ببێته‌وه كاتژمێره‌كانى كاره‌باش كه‌مده‌بێته‌وه و دۆخى كاره‌با خراپ ده‌بێت".
به‌پێى گۆڕانكارییه‌كان له كه‌شوهه‌وادا به‌كارهێنانى كاره‌باش له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ده‌گۆڕێت، حسێن حه‌مد هێماشی بۆ ئه‌وه كرد "خشته‌ى پێدانى كاره‌با بۆ ئه‌م مانگه تا 15ى 5ى 2017 وه‌كوو خۆی ده‌بێت، واته له كاتژمێر 2ى پاشنیوه‌ڕۆ تا 12ى شه‌و هه‌ر كاتێك كاره‌باى نیشتیمانى ببڕێت، ئه‌وا ده‌بێت مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با به هاووڵاتییان بده‌ن".
باس‌نیوز
