کۆیە.. گرووپێکی دزیکردن دەستگیر کران
عەقید شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کۆیە،ڕای گەیاند: "گرووپێکی دزیکردن لە دۆڵی سماقوڵی سەر بە شارۆچکەی کۆیە، لەکاتی تێپەڕبوونیان بە بازگەدا دەستبەسەر کراون، دەستیش بەسەر کەلوپەلە دزراوەکاندا گیراوە، ھەروەھا ئەو ھاووڵاتییانەی کە شتوومەکەکانیان لێ دزراوە، شتوومەکەکانی خۆیان ناسیوەتەوە".
ھێمای بۆ ئەوەش کرد، کە ئەو گرووپە لە چوار کەس پێک ھاتوون و تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 25 ساڵی دایە، دانیشتووی شارۆچکەی کۆیە نین، ھەروەھا "گومان دەکرێت کەسانی دیکەش لەگەڵ ئەو گرووپەدا بن".
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کۆیە دەشڵێت: "بۆ دەستگیرکردنی ئەوانی دیکە و گەڕانەوەی شتوومەکەکانی دیکەش، ئێستا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو چوار کەسەدا بەردەوامە".
باسنیوز
