بەرکەوتوویەکی دیکەی کیمیابارانی ھەڵەبجە گیانی لەدەست دا
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانییانی کیمیابارانی ھەڵەبجە، ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو 1/5/2017، بەرکەوتوویەکی دیکەی کیمیابارانی ھەڵەبجە بە ناوی (دانا عومەر) بەھۆی سەختی برینەکەیەوە، شەھید بوو".
گوتیشی: "دانا عومەر، لەسەر خەرجیی خۆی، بەمەبەستی چارەسەرکردن براوە بۆ ئەڵمانیا، بەڵام شەوی ڕابردوو شەھید بووە".
سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە، دەشڵێت: "لە ساڵی 2003وە تا ئێستا، 94 برینداری کیمیابارانی ھەلەبجە بەھۆی سەختی برینەکانیانەوە، گیانیان لەدەست داوە"
باسنیوز
