فراکسیۆنی پارتی هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەی پارێزگاری سلێمانی ئاشکرا دەکات

 فراکسیۆنی پارتی هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەی پارێزگاری سلێمانی ئاشکرا دەکات
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەی پارێزگاری سلێمانی ئاشکرا دەکات.

زیاد کاکە رەزا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 2.5.2017 بە ئامادەبوونی زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەردار قادر، پارێزگاری سلێمانی لە دانیشتنێکدا یەک تۆز باسی پارەی کرد و ”دواتر ھەڵچوو و بە توڕەییەوە گوتی دەست لەکاردەکێشمەوە و ھەڵسوڕاوێکی گۆڕانم“.

دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە سەردار قادر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستی پارێزگار راگەیاند، بەهۆی ئەوەی ”بەشێکی کەمی داهاتی سلێمانی خراوەتە بەردەست، حکوومەت سلێمانی پەراوێز خستووە و ململانێی سیاسیی لە شارەکە هەیە“.

زیاد کاکە رەزا پێیوایە سەردار قادر بەهۆی ئەو هۆکارانەوە بڕیاری دەست لەکار کێشانەوەی نەداوە، بەڵکو بەهۆی ململانێی ناوخۆیی بزووتنەوەکەیەوە دەستی لەکار کێشاوەتەوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نموونەی بە قسەیەکی قادری حاجی عەلی، سەرکردەی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان هێناوەتەوە، کە داوای لە یوسف محەمەد کردبوو، دەست لەکار بکێشێتەوە، کە ”کیشەی سیاسیی کوردستان تۆ دروستت کردووە“.














باسنیوز
Top