عارف ڕوشدی: هیچ پێشنیارێکی کاراکردنەوەی پەرلەمانمان لە یەکێتییەوە پێ نەدراوە

 عارف ڕوشدی: هیچ پێشنیارێکی کاراکردنەوەی پەرلەمانمان لە یەکێتییەوە پێ نەدراوە
ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ پێشنیارێکیان لەلایەن یەکێتییەوە پێ نەدراوە، گوایە پەرلەمان کارابکرێتەوە و دەڵێت: "پارتی بەم دەستەیەی پەرلەمان ڕازی نییە".

عارف ڕوشید، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی، ڕای گەیاند: "ئەمڕۆ هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن وایان بڵاو کردووەتەوە، گوایە یەکێتی پێشنیاری بۆ پارتی کردووە و پەرلەمان کاراببێتەوە بەمەرجێک پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان بێت، بۆیە ئەوەی باس کراوە ڕاست نییە، هیچ پێشنیارێکی لەو شێوەیە بۆ پارتی نەکراوە”.

جەختیشی لەوە کردەوە کە “پارتی دەست پێشخەرە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و دەمانەوێت پەرلەمان کارابکرێتەوە، بەڵام بەم دەستەیەی ئێستا نا، بەڵکو دەبێت دەستەیەکی نوێ دروست بکرێت و ئەو دەستەیە پەرلەمان بەڕێوە ببات". ئەوەشی خستە ڕوو: “ئەگەر لایەنەکان ئەمەیان قەبوڵە، پارتی ئامادەیە گفتوگۆ و دانیشتن بکات و بەدڵنیاییەوە دەگەینە ڕێککەوتنێک لەو بارەوە”.















باسنیوز
Top