سەردار قادر: هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەم نەبوونی بودجەی پێویست و پێنەدانی هیچ بڕە پارەیەک بە پارێزگا
سەردار قادر، لە بری پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە لەمڕۆ سێشەممە 2.5.2017 ”بە یەکجاریی“ دەست لە هەموو کاروبارێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکێشێتەوە.
سەردار قادر هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەی بۆ نەبوونی بودجەی پێویست و پێنەدانی هیچ بڕە پارەیەک بە پارێزگا، گێڕایەوە.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، کە بەشێکی زۆر کەمی داهاتی پارێزگاکە خراوەتە بەردەستی ئەو و ناتوانێ بەو بڕەکە کەمە، پێداویستیی و پرۆژە خـزمەتگوزارییەکانی سلێمانی دابین بکات.
سەردار قادر کادیرێکی بزووتنەوەی گۆڕانە و ئاماژەی بەوە کرد، کە لەمەودوا تەنیا وەک هەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەکەی کار دەکات.
باسنیوز
