پەکەکە لە چەند شوێنێکی شنگال خەندەق و تونێڵ لێدەدات

پەکەکە لە چەند شوێنێکی شنگال خەندەق و تونێڵ لێدەدات
لە ترسی فڕۆکەکانی تورکیا، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شنگال چەند بارەگایەکیان کەم کردووەتەوە و خەریکی لێدانی خەندەقن لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی شارەکە.

شێخ شامۆ، کەسایەتی ئێزدی و نوێنەری ئێزدیییەکان لە پەرلەمانتاری کوردستان، ڕاگەیاند: پەکەکە لە ترسی هێرشی تورکیا، هەندێک بنکەیان کەم کردووەتەوە و دەستیان بە تاکتیکی نوێ کردووە، ئەویش لێدانی خەندەقە لە چیای شنگال و خۆحەشاردانە لە هەندێک شوێن تا فڕۆکەی تورکیا نەتوانێت بیانکاتە ئامانج”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: “پەکەکە خۆی تووشی شەڕێکی سەخت کردووە، شنگالیشی خستووەتە ناو گرفتێکی گەورەوە، ئیدارەی شارەکەی نیگەران کردووە".

ئەوەشی خستە ڕوو: “ڕەنگە شێوازی چەکداریی پەکەکە لە شنگال بگۆڕێت و دەست بکەن بە کاری پارتیزانی و خۆشاردنەوە لە تونێڵ و خەندەقەکان”.



باسنيوز
Top