جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی: ڕیفراندۆم وێستگەیەکی خەباتە

 جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی: ڕیفراندۆم وێستگەیەکی خەباتە
جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، حزبەکەی باوەڕی تەواوی بە پرسە نەتەوەییەکان ھەیە و ھەموو ھەوڵێکی خۆشی دەخاتە گەڕ بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان، ”ڕیفراندۆم وێستگەیەکە لە وێستگەکانی خەبات“.





زوبێر عوسمان، جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لەلێدوانێکدا ، ڕایگەیاند، ڕیفراندۆم وێستگەیەکە لە وێستگەکانی خەباتی ڕەوای گەلی کورد لە پێناو بەدیھێنانی مافی چارەنووس و سەربەخۆیی، کە یبە گوتەی ئەو بەرپرسە، یەکێتی ”بە مافێکی رەوا“ی میللەتی کوردی دادەنێت و بە پێویستیشی دەزانێ هەر حزبێکی کوردستان ”بەپێی قورسایی خۆی“ ھێز و توانای خۆی بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی وڵاتانی دەرەوە پشتیوانی لەسەربەخۆیی کوردستان بکەن“، تاوەکو بسەلمێنن کورد توانای بەڕێوەبردنی خۆی هەیە.



بە گوتەی زوبێر عوسمان، ھیچ لایەنیکی سیاسی دژی سەربەخۆیی کوردستان نەوەستاوە، لایەنە سیاسییەکان بەگشی ”یەکێتی بە تایبەتی“ پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو پرسە نەتەوەییە دەربڕیووە، ”یەکێتی ھەموو ھەواڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ بەدیھێنانی ئەو پرسە نەتەوەیە“ و بۆ ئەو مەبەستەش پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی لە هەماهەنگیی بەردەوام دان و لێژنەش بۆ ریفراندۆم دروست کراوە.





ئەو بەرپرسەی یەکێتی جەختی لەوە کردەوە، کە حزبەکەی ”لە پرسە نەتەوەییەکان“ بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی پارتی، هاوکات دەستخۆشی لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ هەوڵەکانی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەۆیی کوردستان.






باسنیوز
Top