پەرلەمانی عێراق لەسەر نرخی بەرزی تیكتی فڕۆكە دێتە دەنگ
پەرلەمانتار ئەشواق جاف ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق دووپاتی كردەوە لیژنەكەیان دەیەوێ كازم فنجان وەزیری گواستنەوە بانگهێشتنی پەرلەمان بكەن، بۆ ئەوەی لەبارەی ئەو جیاوازیە گەورەیەی لە نرخی تیكتی فڕۆكە لە شارەكانی عێراق هەیە، لێی بپرسنەوە.
جاف گوتی نرخی تیكتی چوون و گەڕانەوەی فڕۆكە لە نێوان بەغدا و بەسرا 96 دۆلارە، كەچی لە نێوان بەغدا و هەولێر 175 دۆلارە، هەروەها لە نێوان بەغدا و سلێمانییش 174 دۆلارە.
گوتیشی لیژنەكەیان دەیەوێ لە وەزیری گواستنەوە بپرسێ بۆچی ئەو جیاوازیە گەورەیە هەیە لە نرخی تیكتەكانی فڕۆكە لە ناوەخۆی عێراق، چونكە ئەم جۆرە جیاوازییە بە پێشێلكارییەك بەرانبەر مافی مرۆڤ دەزانن.
bas news-
