په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
ئیبراهیم ئه‌یهان ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په پێشتر چه‌ند داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كرابوو له لایه‌ن داواكاری گشتیی روحاوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بووه بچێته به‌رده‌م دادوه‌ر و ئیفاده بدات، بۆیه ئه‌مڕۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی گاپ له روحا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ئه‌یهان وه‌كو هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی تری هه‌ده‌په كه تۆمه‌تی تیرۆریان دراوه‌ته پاڵ و ئێستە زیندانی كراون، ئه‌ویش تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی دراوه‌ته پاڵ كه پروپاگنده‌ی بۆ تیرۆر كردووه، به‌ڵام خۆی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌ت كردبووه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (جومهورییه‌ت)ی توركی، ئه‌یهان له دادگای 5ی تاوانه قورسه‌كانی روحا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و دیار نییه دادوه‌ر چی بڕیارێك له باره‌ی دۆسیه‌كه‌یه‌وه ده‌دات.
bas news-
