خورماتوو.. پێكهێنانی فه‌وجێكی نوێی حه‌شدی شه‌عبی بۆ گه‌نجانى كورد شكستى هێنا
به‌رپرسی لیژنه‌ى ناوچه‌ى خورماتووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له سنوورى شاره‌كه‌یان، پێكهێنانی فهوجێكى نوێی سه‌ر به حه‌شه‌دى شه‌عبی بۆ گه‌نجه كورده‌كانى ناوچه‌كه، شكستى هێنا.
ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌رى، به‌رپرسی لیژنه‌ى ناوچه‌ى خورماتووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، : " چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی له سنورى خورماتوو هه‌وڵیاندا فهوجێكى حه‌شدى شه‌عبی بۆ كورده‌كان پێكبهێنن و باره‌گایه‌كیشیان له گوندی یافای سه‌ر به خورماتوو بۆ فه‌وجه‌كه كرده‌وه، دواتر ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانى كورد په‌یوه‌ندییان به باره‌گاكه‌وه كرد".
گوتیشی :" به‌ڵام دواتر چه‌كداره كورده‌كان ده‌ستبه‌رداری فوجهكهى حه‌شدى شه‌عبى بوون و شگستیان پێهێنا".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتی، ئاشكراشی كرد، هۆكارى سه‌ره‌كى پێكنههێنانى ئه‌و هێزه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌لایه‌ك له به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى حه‌شد ڕاستیان له گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه‌دا نه‌كرد و مووچه و ئیمتیازاته‌كانى دیكه‌یان بۆ دابین نه‌كردن، له‌لایه‌كیش كه ئه‌و گه‌نجه كوردانه تووشى شه‌رمه‌زارى بوون و هه‌ستیان بهنهنگى كرد، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نی هه‌وڵی زۆریان دا بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نجانى كورد نه‌چنه ڕیزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه.
bas news-
