16 کەسایەتی ئەکادیمی لە ئامەد دەستبەسەر کران
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ئامەد، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر پەکەکە لە هەریەک لە ناوەندەکانی مانەوە لە زانکۆی دیجلە و ژمارەیەک ئەدرەس لە ناوەندی شار ئەنجام دا.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەشدا، 16 کەسایەتی ئەکادیمی کە پێشتر لە کارەکانیان دەرکرابوون، دەستبەسەر کران.
لێکۆڵینەوە لەگەڵ گومانلێکراوەکاندا لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگا بەردەوامە.
bas news-
