16 کەسایەتی ئەکادیمی لە ئامەد دەستبەسەر کران

16 کەسایەتی ئەکادیمی لە ئامەد دەستبەسەر کران
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر پەکەکە لە شاری ئامەد، 16 کەسایەتی ئەکادیمی کە لە کارەکانیان دەرکرابوون، دەستبەسەر کران.


تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ئامەد، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر پەکەکە لە هەریەک لە ناوەندەکانی مانەوە لە زانکۆی دیجلە و ژمارەیەک ئەدرەس لە ناوەندی شار ئەنجام دا.


لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەشدا، 16 کەسایەتی ئەکادیمی کە پێشتر لە کارەکانیان دەرکرابوون، دەستبەسەر کران.


لێکۆڵینەوە لەگەڵ گومانلێکراوەکاندا لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگا بەردەوامە.
bas news-
Top