قەڵادزێ.. ئافرەتێک خۆی خنکاند
ڕائید شۆڕش قادر، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند :" ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شەهیدانی قەڵادزێ ئافره‌تێك بە ناوی ( گ . م ) تەمەن 53 ساڵ، لە ماڵەکەی خۆیدا، بە پەتێك خۆى هه‌ڵواسی و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی لە دەست دا".
گوتیشی :" تائێستا هۆکاری خۆخنکاندنی ئەو ئافره‌ته نەزانراوە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه لەسەر ڕووداوەکە ڕێکاری یاسایی گیراوەته‌به‌ر و ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌كردن كراوه، به‌ڵام تائێستا هیچ کەسێک بە هۆكارى ڕووداوەکە دەستگیر نەکراوە.
bas news-
