خورماتوو.. چه‌كدارێكى عاسائیب ئه‌هلولحه‌ق و هاووڵاتییه‌ك ڕفێندران
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قائیمقامییه‌تى خورماتوو، ڕای گه‌یاند :" كاتژمێر 7:00ى ئه‌م ئێواره‌یه، چه‌كدارێكى عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراوه‌وه، ڕفێندرا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه چه‌كداره‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ى باشوورى شاره‌كه له دیوى باشوور، هه‌ڵاتن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رپرسه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندنى قائیمقامییه‌تى خورماتوو، ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندووه، كه شه‌وى ڕابردووش كاتژمێر 8:10 خولهك هاووڵاتییه‌كى عه‌ره‌ب به ناوى "له‌تیف خالد هه‌زاع" له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراوه‌وه به ئۆتۆمبیلێكى جۆرى نیسان ده‌بڵ قه‌مه‌ره له گه‌ڕه‌كى عه‌سكه‌رى شارى خورماتوو، ڕفێندرا.
ماوه‌یه‌كه تاوانى ڕفاندنى هاووڵاتیان له شارى خورماتوو ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه جگه له تاوانى ته‌قه‌كردن و تیرۆركردنى هاووڵاتیان.
bas news-
