"تورکمانەکان نوێنەری خۆیان بۆ کۆمیتەی ریفراندۆم دیاری کرد"

نوێنەرێکی تورکمانەکان لەپەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێ، سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان داوای لە پێکھاتە و لایەنەکان کردووە نوێنەری خۆیان بۆ کۆمیتەی ریفراندۆم دیاری بکەن، ئێمەش نوێنەری خۆمان دیاری کردووە.

(مەلا ماجد بازرگان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان داوای لەھەموولایەنەکان کردووە کە نوێنەری خۆیان بۆ کۆمیتەی ریفراندۆم دیاری بکەن و بۆیان رەوانە بکەن، ئێمەش وەکو تورکمانەکان سێ کەسمان دیاری کردووە، کە ئەوانیش (مونا قەھوەچی) و (محەممەد ئیلخانی) و (مەلا ماجد بازرگان).

(بازرگان) گوتیشی، "بۆ کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەغدا من بەشداری دەکەم و کۆبوونەوەکانی ناوخۆی ھەرێمیش ھەر جارە و ئەندامێکمان بەشداری دەکات.

(مەلا ماجد بازرگان) ده‌شڵیت، لەئێستادا کۆمیتەکە لەقۆناغی دروستکردن دایەو لایەنەکان نوێنەری خۆیان دیاری دەکەن، بۆیە ھەرکاتێک کۆمیتەکە دروست بوو ئەوکات دەست بەکارەکانی دەکات.
kdp-
Top