لە ساڵی رابردوودا، ھەلی كار بۆ نزیكەی ٢ هەزار و ٥٠٠ كەس رەخسێندراوە
(عارف حیتۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ئەو كرێكارانەی لای ئێمە دەستەبەر كراون ژمارەیان ٧٥ھەزار كرێكارە بە بیانی و ناخۆییەوە، كە لەوانە ٦٧ھەزار و ٦٦٨كرێكار خۆماڵین و ٧ھەزار و ٥٧٩ كرێكاریش بیانین".
(حیتۆ) گوتیشی، "لە ھەولێر ٢٤ھەزار و لە سلێمانی ٢٩ھەزار و لە دھۆكیش ٥ھەزار كرێكار ھەیە، كە ئەمانە لە رەگەزی نێرن و، لە رەگەزی مێیش ھەولێر ٢ھەزار و ١٧٦كرێكار و سلێمانی ٥ھەزار و ٦٢٢و لە دھۆكیش ٦٢٦ كرێكاری ئافرەت ھەیە".
بەڕێوەبەری گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی دەشڵێت، "ئەوانەی بیانی خەڵكی وڵاتانی نیپال، ئیدۆنیسیا، ھیندستان، غانا، جورجیا، پاكستان، چین، ساحل عاج و سریلانكان و ماوەی پێنج ساڵیشە ھاتنی كرێكاری بەنگلادیشی قەدەغە كراوە و وەزارەتی ناوخۆ مامەڵە لەگەڵ ئەوان دەكات و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، چونكە ئەوانەی دێن بە قاچاغ دێن".
(عارف حیتۆ) زیاتر گوتی، "لە ساڵی ڕابردووە ئەوانەی ناوی خۆیان بۆ ھەلی كار نوسیووە، ژمارەیان ھەزار و٦٧كەسە و ئەوانەی ھەلی كاریان بۆ دۆزراوەتەوە، ٢ھەزار و ٣٨٥كەسن".
بەپێی ئامارێكی سەندیكای كرێكارانی كوردستان، لە ساڵی رابردووەوە تاوەكو ئێستا نزیكەی ٧٥كرێكار گیانیان لە دەست داوە، كە ژمارەیەك لەوانە بیانین.
kdp-
