دانا شەهید جەزا: ڕفاندنی منداڵان له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه چه‌ندین كیشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست كردووه
(دانا شه‌هید جه‌زا) بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''باره‌گا جۆربه‌جۆره‌كانی په‌كه‌كه له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، سلێمانی، ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین به‌رده‌وامن له ڕفاندن و له‌خشته‌بردنی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن (18) ساڵ و بردنیان بۆ قه‌ندیل و شنگال و چه‌كداركردنیان.''
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی گوتی: ''له ڕێگه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و پێوه‌ندیی حزبیەوە هەوڵمان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌خت و زۆرانه داوە، كه ڕێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه له‌م ده‌ڤه‌رانه به‌كاریان دێنن بۆ سه‌ر گه‌نجان و منداڵان و له‌خشته‌یان ده‌بەن و ڕه‌وانه‌ی قه‌ندیل و شنگالیان ده‌كەن، به‌ڵام په‌كه‌كه، هەروا لەسەر له‌خشته‌بردن و ڕه‌وانه‌كردنی منداڵان بۆ قه‌ندیل و شنگال بەردەوامە.''
ئه‌وبه‌رپرسه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ''به‌شێك له‌و منداڵانه‌ی ڕۆیشتوونه‌ته شاخ و چه‌كدار كراون، په‌شیمان بوونه‌ته‌وه و ویستویانه بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام په‌كه‌كه ڕێگه به‌گه‌ڕانه‌وه‌یان نادات، ڕێگا به‌كه‌سوكاریشیان نادات، کە بیانبینن.''
(دانا شه‌هید جه‌زا) دەڵێت: ''ڕێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه، كوڕ و كچ له خشته ده‌بەن و ڕه‌وانه‌ی ناو هێزه چه‌كداره‌كانیان ده‌كەن، به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خێزانی ئه‌و كوڕ و كچانه دروست بووه، بۆ ئاینده‌ش ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه به‌رده‌وام بێت له چه‌كداركردنی منداڵان، جیلێكی توندڕه‌وی چه‌كدار به‌رهه‌م دێنێت.''
سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌شڵێت: ''په‌كه‌كه چه‌ند باره‌گایه‌كی جۆراوجۆری كردووه‌ته‌وه و له‌ژێر ناوی جۆراوجۆردا كاری ڕێكخستن و له‌خشته‌بردنی منداڵان ده‌كات.''
kdp-
