ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د ئاڵاى سووریای له شارى عه‌فرین هه‌ڵكرد
به‌پێی زانیارییه‌كانى ئه‌و ناوه‌نده كه له سه‌رچاوه‌كانییه‌وه وه‌ریگرتووه، پێش هه‌ڵكردنى ئاڵاى ڕ‌ژێمى سووریا، دوو پاسی نه‌فه‌رهه‌ڵگرى سه‌ر به ڕژێم گه‌شتوونه‌ته بنكه‌ى سه‌ربازیی ڕووسی له گوندى كه‌فرجنه‌ى سه‌ر به شاره‌دێی (شكاك/ شه‌ڕا)ى عه‌فرین و دواتر ئاڵاكه‌ى سووریایان له سه‌ر بینایه‌كى بنكه‌كه هه‌ڵكردووه، پاشان دوو پاسه‌كه چوونه‌ته سنوورى نێوان شاره‌دێی شكاك و توركیا، به بێ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌ى بزانرێت.
ناوه‌نده‌كه توانیویه‌تى وێنه‌یه‌كی ئاڵاكه به‌سه‌ر بیناكه‌ى ناو بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ى، ده‌ست بكه‌وێت.
بنكه سه‌ربازییه‌كه پێشتر باره‌گاى سه‌ره‌كى ڕژێم بوو بۆ به‌زۆر به‌سه‌ربازكردنى گه‌نجان، به‌ڵام دواتر به‌پێی ڕێكه‌وتنێكى نێوان په‌كه‌كه و لایه‌نى ڕووسی، بنكه‌كه ڕاده‌ستى هێزه‌كانى ڕووسیا كرا. پێش شۆڕشی سووریاش، بنكه‌كه ناوى "ته‌ڵائیعی به‌عس" بوو.
باسنيوز
