لە بەغدا نیگەرانی لەنێوان سەرۆک و پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی گۆڕان دروست دەبێت

 لە بەغدا نیگەرانی لەنێوان سەرۆک و پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی گۆڕان دروست دەبێت
سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: "بەھۆی پێشنیارێکەوە گرفت لەنێوان پەرلەمانتارانی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دروست بووە". سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەلێت: "سەرچاوەی گرفتەکە نەبوونی بڕیاری گۆڕان بوو".


بەپێی ئەو زانیارییانەی کەله سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو وه رگيراوه: ”گرفت لەناو فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا دروست بووە، چونکە بەبێ ئاگاداریی پەرلەمانتاران لەلایەن فراکسیۆنەوە پێشنیار کراوە لەبەغداوە ھەوڵی کاراکردنەوەی پەرلەمان بدرێت“. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە چەند پەرلەمانتارێکیان ئاگاداری ئەم پێشنیارە نەبوون و ھۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقیان بەجێھێشتووە، لەکاتێکدا سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان ئاگاداری کردوونەتەوە کە نابێت ھۆڵەکە بەجێبھێلن، بەم ھۆیەشەوە گرفت کەوتووەتە نێوانیانەوە.

لەلایەن خۆیەوە عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: ”گرفتی گۆڕان ئەوەیە کە گرفتی ھەرێمی کوردستان بھێنێتە بەغدا، بۆیە پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانیان ھێنایە پەرلەمان، بەڵام زۆربەی پەرلەمانتارانی گۆڕان لەناو پەرلەمان نەمابوون و پەرلەمانتارەکانی گۆڕان بەمنیان گوت، پێیان خۆش نەبوو ئەو پرسە بەناوی گۆڕانەوە ھێنراوەتە پەرلەمان و پێیان باش نەبووە، بۆیە خودی پەرلەمانتارەکانی گۆڕان لەگەڵ ئەو پرسە نەبوون و گوتیان پێیان باش نەبووە ئەو پرسە لەوێ باس بکرێت".

















باسنیوز
Top