له هه‌ڵه‌بجه جه‌ژنی كرێكاران به‌رز ڕاگیرا
كوێستان ئه‌كره‌م، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه به وه‌كاله‌ت، ڕایگه‌یاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 2017/5/1 به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكاران، به هاوكاریی كۆمپانیای گارێكس و به به‌شداریی كۆمیته‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی حزبی شیووعیی کوردستان، ئاهه‌نگێكی جوانمان بۆ ژماره‌یه‌ك كرێكاری هه‌ڵه‌بجه ساز کرد."
لە درێژەدا گوتیشی "له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه (130) كرێكارمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و كرێكارانه‌ی، كه ئه‌مڕۆ له‌ناو ئاهه‌نگه‌كه به‌شدار بوون ته‌نها ئه‌و كرێكارانه بوون كه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ئیش بۆ خودی ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن."
سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه ڕاشیگەیاند "سازكردنی ئه‌م ئاهه‌نگه ڕێزێكه بۆ ئه‌و كرێكارانه و له‌م ڕۆژه‌دا سه‌ری ڕێز و نه‌وازش داده‌نه‌وێنم بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كرێكارانه‌ی كه خۆیان كردووه‌ته قوربانی له‌پێناوی بژێوی ژیانی خۆیان و دروستكردنی بینایه‌كی شارستانی بۆ جوانكردنی ژینگه‌ی وڵاته‌كه‌یان."
باس‌نیوز
