جەبار یاوەر: وەزارەتی پێشمەرگە هەموو پلانێکی ئامادە کردووە فی رزگاركردنی حەوێجە

جەبار یاوەر:  وەزارەتی پێشمەرگە هەموو پلانێکی ئامادە کردووە فی رزگاركردنی حەوێجە
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات کە لە فەرماندەیی هێزە عێراقییەکانەوە زانیارییان هەیە کە دوای مووسڵ، حەویجە ئازاد دەکرێتەوە و ڕوونیشی کردەوە “هێزی پێشمەرگە پشتیوانی لە سوپای عێراق دەکات تا حەویجە و ناوچەکانی دیکە ئازاد بکرێنەوە".



جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاند: بڕیارە دوای مووسڵ، حەویجە ئازاد بکرێتەوە، فەرماندە سەربازییەکانی عێراق باسیان لەوە کردووە کە پلانیان هەیە بە هاوبەشی لەگەڵ پێشمەرگە، حەویجە ئازاد بکەنەوە”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد: “ئێمە هەموو پلانێکمان ئامادە کردووە و ئامادەکاری کراوە بۆ ئازادکردنەوەی حەویجە، بۆیە ئێمەش لە ئازادکردنەوەی ئەو شارە پشتیوان لەهێزە عێراقییەکان دەکەین".

بە دووریشی زانی کە ئازادکردنەوەی حەویجە کاتێکی زۆر بخایەنێت و ڕای گەیاند: “داعش ئەو توانایەی جارانی نەماوە و ناتوانێت وەک مووسڵ بەرگری بکات، لەگەڵ حەویجەش ناوچەکانی ریاز و رەشاد و چەندین ناوچەی دیکەش ئازاد دەکرێنەوە.







باسنیوز
Top