جەبار یاوەر: وەزارەتی پێشمەرگە هەموو پلانێکی ئامادە کردووە فی رزگاركردنی حەوێجە
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاند: بڕیارە دوای مووسڵ، حەویجە ئازاد بکرێتەوە، فەرماندە سەربازییەکانی عێراق باسیان لەوە کردووە کە پلانیان هەیە بە هاوبەشی لەگەڵ پێشمەرگە، حەویجە ئازاد بکەنەوە”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: “ئێمە هەموو پلانێکمان ئامادە کردووە و ئامادەکاری کراوە بۆ ئازادکردنەوەی حەویجە، بۆیە ئێمەش لە ئازادکردنەوەی ئەو شارە پشتیوان لەهێزە عێراقییەکان دەکەین".
بە دووریشی زانی کە ئازادکردنەوەی حەویجە کاتێکی زۆر بخایەنێت و ڕای گەیاند: “داعش ئەو توانایەی جارانی نەماوە و ناتوانێت وەک مووسڵ بەرگری بکات، لەگەڵ حەویجەش ناوچەکانی ریاز و رەشاد و چەندین ناوچەی دیکەش ئازاد دەکرێنەوە.
باسنیوز
