ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان: کرێکاران بە هێزی باسک و پێشمه‌رگانه كوردستان ئاوەدان ده‌كه‌نه‌وه
لە بەشێک لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە : له‌م یاده‌دا به ڕێز و پێزانینه‌وه له ڕۆڵى مه‌زنى بنیاتنه‌رانه‌ى كرێكارانى كوردستان ده‌ڕوانین كه وه‌ك چۆن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان سنووره‌كانى كوردستان ده‌پارێزن و تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ى لێ دوور ده‌خه‌نه‌وه، كرێكارانیش به هێز و بازووى خۆیان، پێشمه‌رگانه كوردستان ئاوەدان ده‌كه‌نه‌وه".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
یه‌كى ئایار له ڕۆژى جیهانیى كرێكاراندا پیرۆزبایى له كرێكارانى كوردستان و ته‌واوى كرێكارانى جیهان ده‌كه‌ین، هیواى جه‌ژن و پشوویه‌كى خۆش و ئارامیان بۆ ده‌خوازین.
له‌م یاده‌دا به ڕێز و پێزانینه‌وه له ڕۆڵى مه‌زنى بنیاتنه‌رانه‌ى كرێكارانى كوردستان ده‌ڕوانین كه وه‌ك چۆن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان سنووره‌كانى كوردستان ده‌پارێزن و تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ى لێ دوور ده‌خه‌نه‌وه، كرێكارانیش به هێز و بازووى خۆیان، پێشمه‌رگانه كوردستان ئاواده‌ن ده‌كه‌نه‌وه. هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى به سه‌ر كوردستاندا هێنراون كه تیایاندا شار و شارۆچكه و دێهاته‌كانى خاپوور كراون، هه‌میشه دووباره به دڵسۆزى و به هێز و بازووى كرێكاران بنیات نراونه‌ته‌وه و ئاوه‌دان كراوه‌نه‌ته‌وه، له قۆناغى ئازادیشدا هه‌میشه هێزى بنیاتنه‌رى پێشخستنى ئاوه‌دانى بوون.
له‌م ڕۆژه‌دا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو پشتگیرییه‌كى خۆى بۆ ته‌واوى مافه‌كانى كرێكاران دووپات ده‌كاته‌وه و چى له توانایدا بێت بۆ باشتركردنى دۆخى كرێكاران له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه درێخى ناكات، داواش له كه‌رتى تایبه‌ت ده‌كات گرنگییه‌كى زیاتر به كرێكاران و دۆخ و زه‌مینه‌ى كاركردنیان بدات، هه‌ر له كرێ و هه‌قده‌ستیانه‌وه تا دابینكردنى ته‌واوى شایسته‌كانیان و كه‌ش و زه‌مینه‌یه‌كى باشترى كاركردن و داكۆكیكردن له سه‌لامه‌تیان له شوێن و كاتى كاركردندا.
دووباره یه‌كى ئایار له هه‌موو كرێكارانى كوردستان پیرۆز بێت، هیوادارین هه‌موومان جه‌ژن و یاد و بۆنه‌كانى داهاتوو له دۆخێكى باشتردا بكه‌ینه‌وه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
1ى ئایارى 2017
باس‌نیوز
