دهۆك.. ڕێكخراوێكى ئه‌ڵمانى دوو قوتابخانه‌ى 27 پۆلی درووست كرد

دهۆك.. ڕێكخراوێكى ئه‌ڵمانى دوو قوتابخانه‌ى 27 پۆلی درووست كرد


ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی (۲٠۱۷/٤/۳٠) ، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە یاوەری بەرپرسانی ڕێکخراوی (GIZ)ی ئەڵمانی و بەرپرسانی پەروەردەی گشتیی دهۆک، دوو قوتابخانەی (۲۷) پۆلی کردەوە کە لە لایەن ڕێکخروه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌وه‌ درووست کراون.



سەرەتا د. پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌، کاتژمێر (۱٠)ی بەیانی قوتابخانەی (نوهادی بنەڕەتی) کە بە زمانی ئینگلیزییە و بە ئامادەبوونی جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و جێگری پارێزگاری دهۆک کرایەوە، هەموو تێچووى قوتابخانه‌كه‌ ڕێکخراوە ئەڵمانییەکە لە ئەستۆی گرتووە.



پاشان کاتژمێر ۱۲)ی نیوەڕۆ قوتابخانەی ئامادەیی کچانی (هسار) کرایەوە کە ئەویش (۲۷) پۆلییە و هەر لە لایەن (GIZ)ەوە تێچووەکەی لە ئەستۆ گیراوە.



دواتر و کاتژمێر (۱) باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی دهۆک کرایەوە کە لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێم نۆژەن کراوەتەوە.



پاشان وەزیری پەروەردە لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی دهۆک، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لیژنەی پەروەردەیی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک ساز کرد و تیایدا باسی میلاکات و بینای قوتابخانەکان و چەند بابەتی دیكه‌ کرا .
bas news-
Top