بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕە ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئاماژە بەوە دەدات کە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕەی ھەرێمی کوردستان، ھاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە بەھۆی پشوویەوە، ماوەی پارەدانی حاجیانی کوردستانی درێژ کردەوە.
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئەمڕۆ یەکشەممە 30/4/2017 "بە ھۆکاری بوونی چەند ڕۆژێکی پشوو ماوەی پارەدانی حاجیان تا ڕۆژی پێنج شەممە ٤/٥/٢٠١٧ درێژ کرایەوە".
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف، ئەوەشی روون کردەوە: "بۆیە ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە تائێستاپارەی فەریزەی حەجیان نەداوە، تا بەرواری دیاری کراو پارەکانیان بدەن بە پێچەوانەوە مافی سەفەرکردنیان نامێنێت".
bas news-
