لە گەرمیان بەھۆی دوو رووداوی ھاتوچۆ چوار کەس بوونە قوربانی
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 30/4/2017 لەسەر ڕێگای کەلار - خانەقین بەھۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری ئۆپتڕا، کەسێک گیانی لەدەست داو دوو کەسی دیکە برینداربون.
لەو رووداوەدە شوفێرەکان بریندار بوون و سەرنشینێک گیانی لە دەست دا.
ھاوکات ھەر ئەمڕۆ کاتژمێر 2:00 دوای نیوەڕۆ، لە سەر رێگای کەلار – سەرقەڵا، جووت سایدی شاردێی سەرقەڵا رووداوێکی ھاتوچۆ لەجۆری پیکدادان لە نیوان مانێکی بارھەڵگر و ماتۆڕسکیلێک ڕووی داو، لە ئەنجامدا شوفێری ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی بریندار بوو.
bas news-
