شارباژێڕ.. پارەی ھاندانی مامۆستایان دابەش دەکرێت

شارباژێڕ.. پارەی ھاندانی مامۆستایان دابەش دەکرێت


بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە، پارەی ھاندانی مامۆستایان بۆ مانگی کانوونی دووەم لە سنووری بەڕێوەبەراتیی پەرروەدەی شارباژێر دابەش بکرێت.



بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارباژێر لە ئاگادارییەکدا، مامۆستایان ئاگاداردەکاتەوە کە ڕۆژی سێ شەممە 2/5/2017 پارەی ھاندانی مامۆستایان بۆ مانگی کانوونی دووەم دابەش دەکرێت.



بەڕێوەبەراتیی پەروەردەی شارباژێڕ، داوا لە بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاکانی سنوورەکە دەکات لەو ڕۆژەدا سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکە.

bas news-
Top