لە وان دەست بەسەر 41 کیلۆگرام هێرۆییندا گیرا
تیمەکانی رووبەرووبوونەوەی تاوان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی وان لەسەر رێگای گورپنار-باشکالە لە کاتی پشکنیندا، بارهەڵگرێکیان راگرت و دوای ئەنجامدانی پشکنین دەستیان بەسەر 40 کیلۆگرام و 655 گرام هێرۆییندا گرت، کە لەناو تەنکی بەنزینی بارهەڵگرەکەدا شاردرابوویەوە.
لەمبارەوە پۆلیسی شارەكە هیچ وردەكارییەكی رانەگەیاندووە، بەڵام لە چەند ساڵی رابردوودا دۆزینەوە و دەست بەسەرداگرتنی مادەی هۆشبەر لە باكووری كوردستان بەرەو زیادبوونە و هێزەكانی حكومەتی توركیاش بەردەوام ڕێوشوێنەكانی قەدەخەكردن و دەست بەسەرداگرتنی ئەو مادانە توندتر دەكەن.
bas news-
