دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكارى ده‌گه‌یه‌نێته‌ هه‌زاران خێزان

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكارى ده‌گه‌یه‌نێته‌ هه‌زاران خێزان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی unicef هاوکاری و پێداویستی خاوێنکردنەوەیان بۆ گوندی کاریزی شارەدێی زومار، دابین کرد.

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)دا رێکەوتی ٣٠ی نیسانی ٢٠١٧ بە هەماهەنگی رێکخراوی unicef پێداویستی خاوێنکەرەوە بۆ ٩١٠ خێزانی گوندی کاریزی شارەدێی زومار دابەشکرا.





تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام لە ناوچە جیاجیاکاندا هاوکاری ئاوارە و پەنابەران و کەسانی کەمدەرامەت دەکەن، هەروەها بەمەستی رێگریکردن لە ئاوارەبوونی دانیشتوانی ناوچە تازە ئازادبووەکان پێداویستی جۆراوجۆر بۆ ئەو ناوچانە دابین دەکەن.



هاوكات و به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێك، پێداویستی تەندرووستی بۆ ١٩٥٠ خێزانی ئاوارە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سوری قەتەرییەوە لە حەسەنشام دابەشکرا و لە درێژەی چالاکییەکاندا لە دیبەگە ٩١١ خێزانی ئاوارەی دیکە پارسێلی خۆراکییان بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێشکەشکرا.



رێکەوتی ٣٠ی نیسانی ٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی تەندرووستیان بۆ ١٩٥٠ خێزانی ئاوارە دابەش کرد، کە پێداویستییەکان لەلایەن مانگی سووری قەتەرییەوە بۆ ئاوارەکان دابین کرابوون.



هەر لەهەمان رۆژدا لە کەمپەکانی دیبەگە تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی پارسێلی خۆراکییان بۆ ٩١١ خێزانی ئاوارەی دیکە دابین کرد.

تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام دەبن لە دابین کردنی پێداویستیی بۆ ئاوارەکان و بە هاوکاری رێکخراو و ناوەندە جیهانییەکان زۆرترین پێداویستی بۆ ئاوارە و پەنابەران دابین دەکەن.
bas news-
Top