پ د ك-سووریا: جێگیركردنی هێزی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستاندا، بە ئەرێنی دەبینین
(نووری بریمۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ئەو هێزەی ئەمەریكا كە لەسەر سنووری نێوان رۆژئاوا و باكووری كوردستان نیشتەجێ بووە، پێشتر لە كۆبانی بوونە و ئەركیان هەبووە، ئێستایش كە هاتوونەتە سەر سنوور، زیاتر بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی ناوچەكەیە لە بۆردوومانی وڵاتی توركیا و بەو هۆیەوە لەو رۆژەی هێزەكەی ئەمەریكا گەییشتووەتە ناوچەكە، بۆردوومانەكە راگیراوە، پێمان وایە جێگیركردنی هێزی ئەمەریكا لەسەر سنووری سووریا، یەكەم هەنگاوی ئەمەریكایە بۆ ئەوەی بەشدار بێت لە كێشەی سووریادا".
(بریمۆ) گوتیشی، "هێزی دیكەی بیانییش هەن لە سووریادا و چەندین هێزی ئێرانی و رووسیایی و حیزبوڵڵای لوبنانی بوونیان هەیە، لەبەر ئەوە ئەمەریكا دەیەوێ لە ناوچەكە هێزێكی هەبێت و سنووری باكووری سووریا واتە رۆژئاوای كوردستان، گرینگە تا دەگاتە نزیك دەریای سپی، ئێمەیش پێمان باشە هێزەكەی ئەمەریكا لە ناوچە كوردستانییەكانی سووریادا جێگیر بكرێت، وەك ئەوەی لە هەرێمی كوردستان ئەمەریكا هێزی نارد بۆ شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش، چونكە هێزی ئەمەریكا هێزێكی نێونەتەوەییە و هاوشێوەی باشووری كوردستان لە رۆژئاوایش سوودی زۆری دەبێت".
kdp-
